هەلیکۆپتەرێکی سوپای ئەفغانستان تێکشکا

 هەلیکۆپتەرێکی سوپای ئەفغانستان تێکشکا
هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی سوپای ئەفغانستان تێکشکا، کە ژمارەیەک بەرپرس لەناویدا بوون.



بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، هەلیکۆپتەرەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 31/10/2018 لە ناوچەی ئانار دارا لە هەرێمی فەرەح لە ئەفغانستان تێکشکاوە.



ئاژانسی (سپۆتنیک) بڵاوی کردووەتەوە، کە جگە لە ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی، ژمارەیەک بەرپرسی ئیداریی ئەو وڵاتەش لەناو فڕۆکەکە بوون و ژمارەیان هەموویان 25 سەرنشین بوو.



تا ئێستا زانیاریی فەرمی لەبارەی چارەنووسی ئەو 25 کەسە نییە، بەڵام ئاماژەکان بۆ گیان لەدەستدانیان دەچن.




باسنیوز
Top