خولی چوارەمی پەرلەمان كۆتایی بە كارەكانی دێنێ
بەپێی ئەو كارنامەیەی كە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، بۆ پەرلەمانتارانی ناردووە، بڕیارە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە، وەك دوا دانیشتنی خولی چوارەم لەو كۆبوونەوەیەدا كۆتایی خولی چوارەم رادەگەیەندرێت و كۆتایی بە كارەكانی ئەو خولەی پەرلەمان دێت.
دوێنێ دادگای پێداچوونەوەی ھەرێمی كوردستان، ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی پەسەندكرد و بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانیش، دوای پەسەندكردنی بە 10 رۆژ، پێویستە سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری فەرمانی بەستنی یەكەم كۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دەربكات، ئەگەر ئەو فەرمانەش دەرنەكرا، خولی نوێی پەرلەمان رۆژێك دوای دەتوانێ كۆببێتەوە بە سەرۆكایەتی بە تەمەنترین ئەندام و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ھەڵدەبژێردرێت.
K24
