میدیاكانی ئەڵمانیا: ئەنگێلا مێركڵ خۆی كاندید ناكاتەوە

میدیاكانی ئەڵمانیا: ئەنگێلا مێركڵ خۆی كاندید ناكاتەوە
ئاژانسی دی پی ئەیی ئەڵمانی بڵاویكردەوە، ئەنگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا و سەرۆكی گشتیی پارتی یەكێتیی كریستیان دیموكراتەكان جارێكی دیكە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی گشتیی پارتەكەی كاندید ناكاتەوە.

ئاژانسی دی پی ئەیی ئەڵمانی رایگەیاندووە، ئەنگێلا مێركڵ كە ئێستا سەرۆكی گشتیی پارتی یەكێتیی كریستیان دیموكراتەكانە جارێكی دیكە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی گشتیی پارتەكەی كاندید ناكاتەوە، كە بڕیارە مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، خۆ كاندیدنەكردنەوەی مێركڵ بەهۆی دابەزینی دەنگی پارتی یەكێتیی كریستیانە دیموكراتەكان دێت لە هەڵبژاردنەكانی دوێنێی پارێزگای هێسندا، و ئەمڕۆش لە كۆبوونەوەی پارتەكەیدا بە فەرمی ئامادەیی دەربڕیووە دەست بەرداری پۆستەكەی ببێت.

بەڵام بەپێی ئاژانسەكە ئەنگێلا مێركڵ، بەردەوام دەبێت لە پۆستەكەی وەكو راوێژكاری ئەڵمانیا.

میدیاكانی ئەڵمانیا باس لەوەدەكەن، كە فرێدریك مێرز، پەرلەمانتاری پێشووی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، دەبێتە كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی گشتیی پارتی یەكێتیی كریستیانە دیموكراتەكان.


خەندان
Top