سەرۆكی ئەمەریكا ھەڕەشە لەو پەنابەرانە دەكات

سەرۆكی ئەمەریكا ھەڕەشە لەو پەنابەرانە دەكات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: "ژمارەیەك لە خەڵکی خراپ و ئەندامانی چەتە تێکەڵی ئەو کاروانە دەبێت کە بەرەو ئاراستەی باشووری سنوورەکەمان دێن، تکایە بگەڕێنەوە. تا بە ریکاری یاسایی تێپەر نەبن، لە ئەمەریکا قبوڵ ناکرێن. ئەمە بە مانای داگیرکردنی وڵاتەکەمان دێت و سوپاکەمان لەسەر سنوور چاوەڕێی ئێوە دەکات".

لەلایەکی دیکەش بەپێی ھەواڵێی رۆژنامەی Wall Street Journalی ئەمەریکی کە پشتی بەستووە بە زانیاری بەرپرسێکی سەربازیی ئەمەریکی، بانگەشەی ئەوەی بڵاوکردەوە کە سوپای ئەمەریکا پلانی رەوانەکردنی پێنج ھەزار سەربازیی بۆ سنووری باشووری ئەمریکا ھەیە لە بەرامبەر ئەو کاروانەی پەنابەران کە لە مەکسیکەوە بەرەو باکووری ئەمریکا دێن".

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەكردووە، کە لە ھەنگاوی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی پەنابەران لە باشووری ئەو وڵاتە، سەربازان لە ناوچەیەکی نزیک لە سنوور جێگیر دەکرێن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کە لەو ژمارەیەی سەربازان، ھەزار و ھەشت سەرباز رەوانەی تەکساس، ھەزار و 700 بۆ ئاریزۆنا، ھەزار و 500 سەربازیش رەوانەی ویلایەتی کالیفۆرنیا دەکرێ، راشگەیەنرا کە بەشێکی سەربازان ھاتوونەتە ناوچەکە و بڕیاریشە تا ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەم لەو شوێنە بمێنەوە.

ھاوکات گوتەبێژی پنتاگۆن، لاورا سییل لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە "پلاندانان بەردەوامە. ھێشتا زۆر زووە، زانیاری لەبارەی ھەڵبژاردنی ھێزە داواکراوەکان و ژمارەی ئەو ھێزانە بڵاوبکرێتەوە".

ھەفتەی رابردووش، بانگەشەی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئەمەریکا 800 سەربازی لە ناوچەکەدا جێگیر کردووە، بەڵام پنتاگۆن ئەو بانگەشانەی رەتکردبووەوە.


باسنیوز
Top