واشنتن پۆست: داهاتووى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ره‌شتره
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ململانێى تائيفى له عێراقه‌وه به‌ره‌و لوبنان و سووريا و يه‌مه‌ن درێژ ده‌بێته‌وه و زۆر ناوچه‌ى جيهان رووبه‌ڕووى ئاڵۆزى ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ئامانجى سه‌ره‌كى سياسه‌تى ئه‌مه‌ريكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، پێويسته جه‌ختكردنه‌وه بێت له‌سه‌ر پاراستنى هاوسه‌نگى هێز له نێوان ئه‌و هێزانه‌ى كێبڕكێ له نێوانياندايه و ئه‌وانه‌يان كه پشتيوانى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هێنانه‌دى ئاشتى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل و نوێكردنه‌وه‌ى كه‌رتى ئابوورى وڵاته‌كان و چه‌سپاندنى لێبوردنى ئاينى و مافه‌كانى مرۆڤن.
له به‌شێكى ديكه‌ى راپۆرته‌كه‌دا، واشنتن پۆست باسى له‌وه كردووه، باراك ئۆباما، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ريكا ئه‌و ئه‌جێندايانه‌ى جێبه‌جێ ده‌كرد، به‌ڵام تووشى هه‌ڵه‌ى گه‌وره بوو. به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بێ سازش و دوو دڵى پشتيوانى ئه‌و وڵاتانه ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكان، به تايبه‌تى سعوودييه و هاوپه‌يمانه سوننه‌كانى و ئيسرائيل.
باسى ئه‌وه‌شى كردووه، پشتيوانى كردنى ئه‌مه‌ريكا له‌و ميحوه‌ره بووه‌ته هۆى روودانى كاره‌ساتى گه‌وره له جيهاندا، به تايبه‌تى شه‌ڕى يه‌مه‌ن و كوژرانى رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشوقچى و ره‌نگه داهاتوو زۆر خراپتر بێت.
له باره‌ى ئێرانيشه‌وه، نووسيويه‌تى: تاران رێبه‌رايه‌تى كوتله‌ى شيعه‌گه‌رى ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات خۆى وه‌ك هێزێكى خاوه‌ن هه‌ژموون له ناوچه‌كه بناسێنێت، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى ئه‌و شه‌ڕانه‌ى بريكاره‌كانى له ناوچه‌كه ده‌يكه‌ن.
واشنتن پۆست، نيگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به پشتيوانيكردنى ره‌هاى ره‌وته سوننه‌كان به‌رامبه‌ر به شيعه ده‌ربڕيوه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، رێگه‌ى راست ئه‌وه‌يه هانى هه‌ردوولا بدرێت رێگه‌ى لێبورده‌يى ئاينى و هه‌نگاو به‌ره‌و ديموكراتى بگرنه‌به‌ر.
k24 -
