ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه سه‌ر فه‌یله‌قى قودسى ئێرانى ده‌كات
به‌پێی ماڵپه‌ره‌كه، سوپاى ئیسرائیل وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و مووشه‌كانه‌ى له كه‌رتى غه‌زه‌ى فه‌ڵه‌ستینه‌وه به وڵاته‌كه‌یانه‌وه ده‌نرێت، هه‌ڕه‌شه له سوپاى قودسى ئێرانى له سووریا، ده‌كات.
ماڵپه‌ره‌كه ئاشكراى كردووه، كه به‌شێك له به‌رپرسان و فه‌رمانده باڵاكانى ئیسرائیل، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی، فه‌یله‌قى قودسى ئێرانى بووه به مه‌ترسییه‌كى گه‌وره بۆ سه‌ر ته‌لئه‌بیب، بۆیه به‌پێویستى ده‌زانن، ڕووبه‌ڕووى ببنه‌وه.
وه‌ك ماڵپه‌ره‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه،به‌رپرسان و فه‌رمانده باڵاكانى ئیسرائیل، به‌نیازى هێرشكردنه سه‌ر فه‌یلقه ئێرانییه‌كه‌ن، : "بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه‌ى پێنه‌درێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند لایه‌نێكى سیاسی فه‌ڵه‌ستینی، گورزى سه‌ربازیی له ئیسرائیل بوه‌شێنێت".
باسنيوز
