فڕۆکەیەکی ئیندۆنیسی لە گەشتێکی ناوخۆیی وڵاتەکەدا بە 188 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە و تێکشکا.

فڕۆکەیەکی ئیندۆنیسی لە گەشتێکی ناوخۆیی وڵاتەکەدا بە 188 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە و تێکشکا.
وەزارەتی گواستنەوەی ئیندۆنیسی رایگەیاندووە، فڕۆکەکە لە جۆری بۆینگ 747 بوو و لە گەشتی ناوخۆیی ژمارە JT610 بوو لە جاکارتای پایتەختی ئیندۆنیسیا بۆ بانگال لە باکووری پایتەخت، کە ماوەکەی تەنیا یەک کاتژمێرە.



فڕۆکەکە، کە کاتژمێر 6:20 خولەکی سەرلەبەیانی فڕیوە، دوای 13 خولەک لە فڕینی، کەوتە ناو ئاوی دەریای جافا، 188 سەرنشینی هەڵگرتبوو و تا ئێستا چارەنووسیان یەکلا نەبووەتەوە، ئەگەرچی زۆربەی ئاماژەکان بۆ گیان لەدەستدانیان دەچن.



تا ئێستا هۆکاری کەوتە خوارەوەی فڕۆکەکە نەزاندراوە، بەڵام تیمەکانی لێکۆڵینەوە چەند پارچەیەکی فڕۆکەکەیان لەناو دەریا دۆزیوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.



باسنيوز
Top