سبه‌ی گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی جیهان لە ئیستەنبۆڵ ده‌كرێته‌وه
سبەی به‌ئاماده‌بوونی چه‌ندین سه‌رۆكی وڵاتان، له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەركۆماری توركیاوە سێیه‌م فڕۆكه‌خانه‌ی ئیسته‌نبۆڵ ده‌كرێته‌وه، كه گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌یه له جیهاندا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا، گوژمه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه 26 ملیار یۆڕۆی بووه و له ساڵێكدا توانای هه‌یه 200 ملیۆن گه‌شتیار له خۆی بگرێت. هه‌روه‌ها له ماوه‌یه‌كی تردا فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تاتورك داده‌خرێت و ئیتر گه‌شتیاران ته‌نیا ده‌توانن له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سێیه‌می ئیسته‌نبۆڵ و سه‌بیحه گۆكچهكهوه گه‌شت بكه‌ن.
تاوه‌كو ئێستە ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه هیچ ناوێكی لێ نه‌نراوه، به‌ڵام پێده‌چێت فڕۆكه‌خانه‌كه به‌ناوی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه بكرێت، چونكه له ساڵی 2014 بۆ خۆی به‌ردی بناخه‌كه‌ی داناوه.
ئه‌م وه‌به‌رهێنانه‌ش ده‌بێته گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنان له مێژووی توركیادا، ئاكپارتی زۆر شانازی به‌و پڕۆژه‌یه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێ له سه‌رده‌می ئێمه‌دا ئه‌نجام دراوه.
باسنيوز
