سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی توركیا خانوه‌كه‌ی فرۆشت و پاره‌كه‌ی بەئه‌ردۆغان بەخشی
به‌هۆی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی رووبه‌رووی ئه‌ردۆغانی كردبووەوه، تاوه‌كو ئێستە ئه‌ردۆغان 29 جار داوای یاسایی له‌سه‌ر كلیچدارئۆغلو تۆمار كردووه، له‌و رێژه‌یه‌شدا 12 جار ئه‌ردۆغان بردوویه‌تیه‌وه و كلیچدارئۆغلو ناچار كراوه له رووی مادییه‌وه قه‌ره‌بووی ئه‌ردۆغان بكاته‌وه، كه كۆی قەرەبووەكان دەگاتە 870 هه‌زار لیره‌ی توركی.
رۆژنامه‌ی (میللییه‌ت)ی توركی بڵاوی كرده‌وه، كلیچدارئۆغلو خانوه‌كه‌ی خۆی له بورهانیه به 500 هه‌زار لیره فرۆشتووه و به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه‌شی وه‌كو قه‌ره‌بوو داوه‌ته ئه‌ردۆغان. هه‌روه‌ها هه‌ر به‌پاره‌ی ئه‌و خانوه ژنی بۆ كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی كه‌ره‌م هێناوه.
باسنيوز
