هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئێران له كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا نزیك ده‌بنه‌وه
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه قسه‌یان بۆ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست كردووه، دوو به‌له‌می ئێرانی به خێرایی له كه‌شتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه نزیك بوونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو به‌له‌مه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ته‌نها 270 مه‌تر له كه‌شتییه جه‌نگییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه دوور بوون.
جه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤۆتیل، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی: "ئه‌و كاره به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا له ئاوه‌كانی كه‌نداو كراوه".
به‌ڵام له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكادا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ی روویداوه له نێوان كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ئه‌مه‌ریكا و هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئێران روویداوه‌و بێ كێشه و ئاسایی بووه و هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكاش به پشتبه‌ستن به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی".
سوپای پاسدارانی ئێران مێژوویه‌كی مه‌ترسیداری له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه. له ساڵی 2016 وه تا ئێستا 50 جار هاوشێوه‌ی ئه‌مجاره له یه‌كتر نزیكبوونه‌وه له نێوان هێزی ده‌ریایی ئێران و كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا روویداوه‌و زۆرینه‌یان ئاسایی نه‌بوون.
K24 -
