سەردانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ وڵاتێکی عەرەبی ئاشکرا دەبێت
رۆژی شەممە 27 /10/2018، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە خۆی و سارە نەتانیاهۆی هاوسەری شەوی پێنجشەممە 25/10/2018 سەردانی شاری مەسقەتی پایتەختی عومانیان کردووە و نیوەڕۆی رۆژی هەینی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
هەروەک بنیامین نەتانیاهۆ رایگەیاندووە، خۆی و هاوسەرەکەی بە داوەتنامەی فەرمیی سوڵتان قابوس بن سەعید، سوڵتانی عومان سەردانی عومانی کردووە.
لە سەردانەکەدا، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سوڵتان قابوس بن سەعید تاوتوێی پرۆسەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسەکانی تایبەت بە ئیسرائیل و عومانیان کردووە.
باسنیوز
