لە نەرویج گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ناتۆ پاش شەڕی یەکەمی جیهانی دەست پێدەکات

 لە نەرویج گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ناتۆ پاش شەڕی یەکەمی جیهانی دەست پێدەکات
هێزەکانی وڵاتانی ئەندامی پەیمانی ئەتلانتیکی باکووری (ناتۆ) لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە لە نەرویج پاش حەفتا ساڵ گەورەترین ئۆپەراسیۆنی خۆیان دەست پێ دەکەن.

ئاژانسی (فرانس‌پرێس) لەمبارەوە بڵاوی کردەوە، وڵاتی نەرویج لە ئەمڕۆ پێنجشەممەەوە میوانداریی گەورەترین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ناتۆ دەکات کە لە کاتی کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهانییەوە تا ئێستا ئۆپەراسیۆنی گەورەی لەم شێوەیە بەڕێوە نەچووە کە بەڕای شرۆڤەکارانی سیاسی و سەربازی ئەم ئۆپەراسیۆنە دەربڕی هاودەنگی و هاوپیەمانێتیی وڵاتانی ئەندامی ناتۆیە لە بەرانبەر ڕووسیادا.

نزیکەی 50 هەزارسەربازی، 10 هەزار ئۆتۆمبێل، 65 کەشتیی جەنگی، 250 فڕۆکە لە 31 وڵاتی جیاجیاوە لە ئۆپراسیۆنێکی وشکایی و دەریایی بەناوی (تریدنت جانکر 18) بەشداری دەکەنکە ئامانج لەو ئۆەپراسیۆنەئامادەیی و خۆتەیارکردنی ناتۆیە بۆ پێشگیری لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر وڵاتانی ئەندام، چونکە بەڕای "ئێنس ستۆلتنبێرگ" سکرتێری ناتۆ، لە ساڵانی دواییدا ژینگەی ئاسایش و ئەمنیەتی ئەورووپا زۆر تێک دراوە.

بەپێی زانیارییەکان، هەرچەند لەو ئۆپەراسیۆنەدا ناوێک لە دوژمنی خەیاڵی (فرضی) نابرێت، بەڵام بێگومان لە زەینی هەمواندا ڕووسیا لە زەینی هەموو ئەندامانی ناتۆ دایە، وڵاتێک لە لەگەڵ نەرویج کە لە باکورەوە ١٩٨کیلۆمەتر خاکی هاوبەشی هەیە.

لە کاردانەوە بە دەسپێکی ئەم ئۆپەراسیۆنەی ناتۆ، باڵیۆزخانەی "ئۆسڵۆ" ئۆپەراسیۆنەکە بە "دژی ڕووسیا" لەقەڵەم داوە و ڕای گەیاندووە وەها ئۆپەراسیۆنێک جیالەوەی هەوڵێکی بەرگریکاران بێت، ناوەرۆکێکی تێکدەرانەی هەیە.

ئەمە لە حاڵێک دایە چەند مانگ لەمەوبەر مسکۆ بەهۆی زیادبوونی هێزی سەربازیی وڵاتانی ڕۆژئاوایی، نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە.

بەریتانیا و ئەمریکا هێزەکانیان ڕەوانەی نەرویج دەکەن، تاکوو خۆیان لەناو ئاوە ساردەکان ڕابهێنن.

میدیاکانی ئێرانیش بە پشتگیری لە ڕووسیا وەک هاوپەیمانێک، ئەم ئۆپراسیۆنەیان دژی ڕووسیا و پێگەی سەربازیی ئەو وڵاتە لەقەڵەم داوە.











باسنيوز
Top