حكوومەتی توركیا: سیستمی مووشەکی S400 جێگیر دەكەین
خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، كە ئامادەكاریەكانیان بۆ دانانی سیستمی بەرگری ئێس400، بەردەوامە و لە مانگی 10ی ساڵی داھاتوو دەست بە دانانی ئەو سیستمە دەكرێت و فڕۆكەی ئێف 35یش لە ئەمریكا دەكڕن. وەزیری بەرگری توركیا گوتیشی: لەو باوەڕەنین ھیچ كێشەیەك بۆ كڕینی فڕۆكەی ئێف 35 دروست ببێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت كە ساڵی رابردوو توركیا بە بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار مووشەكی ئێس400ی لە رووسیا كڕی.
سەرچاوە: ئەنادۆڵ
