پلانه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی سعوودیه دژی خاشوقچی ئاشكرابوو
له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا له ریاز، ئه‌و به‌رپرسه سعوودیانه گوتوویانه: "ئه‌و گرووپه 15 كه‌سیه‌ی به ئه‌ركێكی نهێنی چوونه ئیستانبوڵ، نه‌یانویستووه خاشوقچی بكوژن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "ئه‌و 15 كه‌سه بوون به سێ گرووپ، هه‌ر یه‌كێك له‌و گرووپانه به ئه‌ركێك راسپێردراوون (لۆجیستی، ئه‌منی، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خاشوقچی) كاتێكیش له‌ناو كونسوڵخانه خاشوقچی كوژراوه، ته‌نا 9 كه‌سی ئه‌و تیمه له‌وێ بوون".
ئه‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و چیرۆكه‌ی كه گوایه هه‌وڵدراوه له نوێنه‌رایه‌تی سعوودیه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خاشوقچی بكرێت، ئه‌گه‌ر ره‌تیشیكرده‌وه بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی، به‌زه‌بری هێز ببرێته ماڵێكی پارێزراو له ده‌وروبه‌ری ئیستانبوڵ و ماوه‌ی دوو رۆژ بهێڵرێته‌وه تا هه‌ڵوێستی خۆی دهگهۆڕێ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش رووینه‌دا پاشان ئازاد بكرێت".
به‌ڵام رۆژی سێشه‌ممه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا گووتی: "كوشتنی خاشوقچی پلان بۆ داڕێژراو بووه‌و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژراوه‌و رۆژی 2/10/2018 میمۆری كامێراكانی چاودێریش له كونسوڵخانه‌كه ده‌رهێنراوه".
K24
