سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنێك دژی سه‌رمایه‌دارەكانی لایەنگری پەكەكە ئەنجام دەدات
ئەم رۆژنامه‌یە كه له ئاكپارتی دەسەڵاتداره‌وه نزیكه و له راپۆرتێكدا كه شاهین شه‌ن ئاماده‌ی كردووه، ئاماژه ده‌دات پلانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی توركیا بۆ ده‌ستگیركردنی لایه‌نگرانی په‌كه‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه.
باسیش له ده‌ستگیركردنی چه‌ند گوندپارێزێك ده‌كات كه به‌نهێنی په‌یوه‌ندییان به‌په‌كه‌كه‌وه هه‌بووه و ده‌ستگیر كراون، هه‌روه‌ها چه‌ند موختارێكیش به‌هه‌مان شێوه به‌نهێنی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا هه‌بووه و ده‌ستگیر كراون، بۆیه قه‌ندیل دووچاری شۆكێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه.
رۆژنامەكە بڵاویشی كردووەتەوە كە له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره دژی ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه ئه‌نجام ده‌درێت كه له رووی داراییه‌وه هاوكاری په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی دارایی په‌كه‌كه ده‌توێته‌وه.
جگه له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی باس كران، سه‌دان ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ش ده‌ستگیر كراون و تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان دراوه‌ته پاڵ كه سه‌ر به‌په‌كه‌كه‌ن.
bas news-
