دیمتری پیسکۆف: هەنگاوی یەکەمی ئەمریکا جیهان بەرەو مەترسی زیاتر ده‌بات و روسیا ناچاردەبێت هاوسەنگی هێزی سەربازی بپارێزێت".

 دیمتری پیسکۆف: هەنگاوی یەکەمی ئەمریکا جیهان بەرەو مەترسی زیاتر ده‌بات و روسیا ناچاردەبێت هاوسەنگی هێزی سەربازی بپارێزێت
ئەمڕۆ دووشەممە كۆشكی كرێملین ڕایگەیاند ڕوسیا ناچار دەبێت بەهه‌مان شێوە وه‌ڵام بداته‌وه‌، ئەگەر ئەمریکا مووشەکی نوێی ئەتۆمی پێشبخات لە دوای کشانەوەیان لە رێککەوتنی ئەتۆمی سەردەمی شەڕی سارد.

دیمتری پیسکۆف، وتەبێژی کرێملین، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی "هەنگاوی یەکەمی ئەمریکا جیهان بەرەو مەترسی زیاتر ده‌بات و روسیا ناچاردەبێت هاوسەنگی هێزی سەربازی بپارێزێت".

لە لایەن خۆیەوە سیرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا رایگەیاند کە مۆسکۆ چاوەرێی ڕوونکردنەوەی زیاتر لە واشنتۆن لەبارەی کشانەوەیان لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە ده‌كات.
بریارە سبه‌ی سێشەممە جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا کۆببێتەوە.




خەندان-
Top