گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌ی وشكاوه‌كی له جیهان هه‌ڵفڕی
فڕۆكه‌كه له كارگه‌كانی شاری جینگمان له وڵاتی چین درووستكراوه و قه‌باره‌كه‌ی به‌قه‌ده‌ر قه‌باره‌ی بۆینگ 737ـه. هه‌روه‌ك فڕۆكه‌ی (AG600) خاوه‌ن چوار بزوێنه‌ری تۆربێنییه و سه‌رجه‌میان درووستكراوی ناوخۆیی چینن.
به‌گوێره‌ی میدیا چینییه‌كان، درێژی فڕۆكه نوێیه وشكاوه‌كییه‌كه 36.9 مه‌تره، پانیه‌كه‌شی له‌وسه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ری هه‌ردوو باڵه‌كانی ده‌گاته 38.8 مه‌تر، له‌كاتێكدا زۆرترین كێشه‌كه‌ی له‌كاتی فڕین‌دا ده‌گاته 53.5 ته‌ن.
هه‌وره‌ها ئه‌و فڕۆكه چینییه له رووی قه‌باره‌وه له هه‌ردوو فڕۆكه‌ی وشكاوه‌كی "Be-200"ـيی رووسی و "ShinMaywa US-2"ـیی ژاپۆنی گه‌وره‌تر و پێشكه‌وتووتره.
k24 -
