وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل: رژێمی ئایه‌توڵڵاكانی ئێران ده‌ڕوخێت
له گوتارێكدا له په‌یمانگای ئۆرشه‌لیم (قودس) بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل روونیكردووه‌ته‌وه "قۆناغی یه‌كه‌می سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، كاریگه‌رییه‌كی زۆری كرده سه‌ر ئێران و بووه هۆی هه‌ڵاوسان و كه‌مبوونه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانی بیانی".
لیبه‌رمان گوتوویه‌تی: "قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌تری له‌سه‌ر تاران ده‌بێت، چونكه له راستیدا ئێران ناتوانێت پاڵپشتی تیرۆر بكات و كاریگه‌ری نیگه‌تیڤی بۆ سه‌ر حزبوڵڵای لوبنان و حه‌ماس و بریكاره‌كانی ئێران له یه‌مه‌ن و بریكاره‌كانی ئێران له عێراق ده‌بێت".
به‌ڵام پێیوایه ئێران بڕیارێكی سیاسی هه‌یه بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی، سزاكانیش به‌ته‌نها ناتوانن ناچاری بكه‌ن بۆچوونی خۆی بگۆڕێت، هه‌ر چه‌نده هیوادارین فشاره ناوخۆییه‌كانی سه‌ر رژێمه‌كه زیاتر بكات".
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل گوتوویه‌تی: "رژێمی ئێستای ئایه‌توڵڵاكان، وه‌ك زۆرێك له رژێمه شیوعییه‌كانی پێشووی سه‌ر به یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران ده‌ڕوخێت، به‌ڵام هه‌ندێك كاتی پێویسته".
K24 -
