هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەفغانستان دەستی پێ کرد
کاتژمێر 7ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 20/10/2018، هاووڵاتییانی ئەفغانستان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان لە پەرلەمان، چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان.
ژمارە و زانیارییەکانی هەڵبژاردنەکە:
- هەشت ملیۆن و 800 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
سێ ملیۆن و 47 هەزار کەس لەو ژمارەیە، ژنن.
- دوو هەزار و 258 کاندید رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی 250 کورسیی پەرلەمانی دەکەن.
لەو ژمارەیەی کاندیداندا، 415 ژن هەن، کە خۆیان بۆ وەرگرتنی کورسیی پەرلەمانی کاندید کردووە.
- لە کورسییەکانی پەرلەماندا،
10 کورسی بۆ نوێنەری عەشیرەتەکان دیاری کراوە.
68 کورسی بۆ ژنان دیاری کراوە.
- پێنج هەزار و 100 وێستگەی دەنگدان لە 32 ویلایەتی ئەفغانستان لە کۆی 34 ویلایەت، کراونەتەوە.
- بەهۆی هەڕەشەی تیرۆریستان، کوشتنی کاندیدان و تەقینەوە، هەڵبژاردن لە هەردوو ویلایەتی غەزنی و قەندەهار دواخرا، بەڵام کاتەکەی دیاری نەکراوە.
ئەفغانستان وڵاتێکی ئیسلامییە. کەوتووەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە وڵاتانی ئۆزبەکستان لە باکوور، تاجیکستان، چین و کشمیر لە باکووری رۆژهەڵات، پاکستان لە باشووری رۆژهەڵات و باشوور، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رۆژئاوا و تورکمەنستان لە باکووری رۆژئاوا، دەورە دراوە.
باسنیوز
