ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر 20 کۆمپانیای سەر بە سوپای پاسداران
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ئەو 20 کۆمپانیایە جیا لەوەی سەرچاوە داراییەکانی میلیشیا سەربازییەکانی سەر بە ئێرانیان دابین کردووە، بەوە تاوانبارن کە منداڵانیان بۆ شەڕ لەگەڵ دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی سوپای پاسداران بەکار هێناوە.
لەو 20 کۆمپانیایەی کە لەلایەن ئەمریکاوە گەمارۆیان خراوەتە سەر دەکرێ ئاماژە بە "تراکتۆرسازیی ئێران، پیشەسازیی فوولادی موبارکەی ئیسفەهان، بانکی میللەت و میهری ئابووریی نوێ، بانکی پارسیان، کۆمپانیای سەرمایەی ئاتیە، کۆمپانیای تەکتار، ساحل نگین، کۆمپانیای ئەندازیاریی تەکناتۆر و ..."
بنیادی هاوکاریی بەسیج کە سەر بە سوپای پاسدارانە و چاودێریی ئەو کۆمپانیا و دامەزراوانە دەکات، بەوە تۆمەتبارە کە داهاتی ئەو کۆمپانیایانە لەڕێگەی سەربازی و دابینکردنی چەکوچۆڵی میلیشیا سەربازییەکان لە عێراق، سووریا و یەمەن بەکار دەهێنێت.
بە گوتەی ئەستیۆن منوچین، وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا بەپێی ئەو گەمارۆیانەی ئەمریکا، هیچ هاووڵاتییەکی ئەمریکی بۆی نییە لەگەڵ ئەو تۆڕ و کۆمپانیایانەی سەر بە ئێران مامەڵە و دانوستانی بازرگانیی هەبێت.
باسنيوز
