میدیاكانى ئه‌مریكا: محه‌ممه‌د بن سه‌لمان شێت و بكوژه و ده‌بێت له‌ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێ
ئه‌م تۆمه‌تانه‌ى میدیا به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌مریكا، دواى دیارنه‌مانى جه‌مال خاشقچی، ڕۆژنامه‌نووسى سعوودی دێت، كه له كۆنسۆڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌ستانبوول، دیار نه‌ما و تۆمه‌ته‌كانیش، ئاراسته‌ى محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی سعوودی، ده‌كرێت.
نووسه‌رى ئه‌مریكی نیكۆلاس كریستۆف، به‌پێویستى ده‌زانێت، بنه‌ماڵه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارى سعوودی، به‌دواى جێنشینێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێن: "ده‌بێت واشنتۆن به فه‌رمى ئه‌و داوایه له ڕیاز بكات".
كریستۆف، له وتارێكیدا له ڕۆژنامه‌ى “نیویۆرك تایمز” نووسیویه‌تى: "ڕاپۆرته‌كان له باره‌ى كوشتنى خاشقچی تادێت زیاتر ده‌بن، وادیاره ئه‌و نووسه‌ره، كوژراوه، چونكه توركیا ده‌ڵێت، تۆمارى ده‌نگیمان لایه، لێكۆڵه‌ره سعوودییه‌كان ئه‌شكه‌نجه‌ى ده‌ده‌ن و ده‌یكوژن".
باس‌نیوز
