ئەمەریكا بۆ هیند : دەبێ کۆتایی بە کڕینی نەوتی ئێران و مووشەکی S400ی ڕووسیا بێنێت"
هێزەر نائۆرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمبارەوە گوتی ئەمریکا "بە وردی" سەرقاڵی تاوتوێی ئەو هەڵوێستەی هیندە کە بڕیاری داوە درێژە بە کڕینی نەوتی ئێران، هەروەها قەڵغانی مووشەکیی S400 لە ڕووسیا بکڕێت.
ئاماژەی بەوەش داوە: "بێگومان ئەوکاتەی ئێمە لەبارەی پرسگەلێکی وەک کڕینی نەوتی ئێران، یان قەڵغانی مووشکەیی S400 دەکەین، بێگومان بە جیدی باسی دەکەین و لەلامان گرنگن و هەڵوێستمان دەبێت".
نائۆرت ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "ئەوان چەند ڕاپۆرتێکیان لەبارەی بەردەوامبوون لە کڕینی نەوتیان ئێرانیان لەلایەن هیندەوە پێ گەیشتووە، ئەم پرسە لە کاتی سەفەری مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ هیند بە جیدی باسی لەبارەوە کراوە".
لە بەرانبەر ئەو پرسیارەدا کە ئایا هیند چ کاتێک وەڵامی ئەو هەڵوێستەی وەردەگرێت، گوتی: "خێراتر لەوەی بیری لێ دەکەنەوە وەڵامەکەی وەردگرێت".
دارمندارا پراهان، وەزیری نەوتی هیند ڕای گەیاندووە ئەو وڵاتە لە مانگی داهاتووەوە درێژە بە ئابووری و بەتایبەت کڕینی نەوت لە ئێران دەدات.
بەپێی گەمارۆکانی ئەمریکا، گەڕی دووەم بڕیارە 4ی مانگی نۆڤەمبەر دەست پێ بکات کە کەرتی نەوت دەگرێتەوە و ئەمریکا بە توندی هۆشداریی بەو وڵاتانە داوە کە نەوتی ئێران دەکڕن و گوتوویە ئەو وڵاتانە سزای ئەمریکا دەناگرێتەوە.
باسنیوز
