ناتنياهو: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی لە حزبوڵلای لوبنانی کرد

ناتنياهو: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی لە حزبوڵلای لوبنانی کرد
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشە لە حزبێکی ئیسلامی دەکات و هۆشداریی دەدات لە کردنەوەی بەرەیەکی نوێی شەڕ.



بەپێی هەواڵێکی میدیا ئیسرائیلییەکان، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، بەرزاییەکانی جۆڵان بەشێک دەبێ لە خاکی ئیسرائیل و ئەو وڵاتە هەرگیز دەستبەرداری نابێ، چونکە ”ئەگەر دەستبەرداری بین، ئەوا ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی دەگەنە سەر دەریاچەی تەبەڕیا“.



بنیامین نەتانیاهۆ هەروەها رایگەیاندووە، کە ئێران بە بەکارهێنانی میلیشیای حزبوڵڵا هەوڵی کردنەوەی بەرەیەکی نوێی شەڕ لە دژی ئیسرائیل سنووری جۆڵان لە باشووری سووریا دەدات.



سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی لە حزبوڵلای لوبنانی کردووە، کە سوپای ئیسرائیل بەردەوام هەوڵی شکستپێهێنانی هەوڵەکانی حزبوڵڵا لە دژی وڵاتەکەی لە نزیک جۆڵان دەدات.



حزبوڵڵا میلیشیایەکی ئیسلامیی شیعەمەزهەبی لوبنانییە. کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاریی دارایی و سەربازی دەکات.



لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، ئێران بە ناردنی چەک و میلیشیای چەکداری هاوکاریی رژێمی سووریا لە دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەکات.



لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.



بەھۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن ھاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیھان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.





باسنيوز
Top