ئەردۆغان: پێویستە کۆنسوڵگەی سعوودیە چوونە دەرەوەی قاشخجی بسەلمێنێت

ئەردۆغان: پێویستە کۆنسوڵگەی سعوودیە چوونە دەرەوەی قاشخجی بسەلمێنێت
ئەمڕۆ دووشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا لەبارەی پرسی بێسەروشوێنبوونی جەمال قاشخجی رۆژنامەنووسی سعوودی رایگەیاند كە لایەنە پەیوەندیدارەکان پێویستە بانگەشەی داواکاری گشتی بسەلمێنن. ئەگەر لە كۆنسوڵگەی سعوودی چووبێتە دەرەوە، پێویستە كۆنسوڵگە بەگرتەی ڤیدیۆیی ئەمە بسەلمێنێت.


سەرکۆماری تورکیا دووپاتی كردەوە كە بەدواداچوون و چاودێریکردنی ئەم قۆناخە بۆ ئەوان ئەرکێکی سیاسی و مرۆییە، گوتیشی "بەرپرسانی کۆنسوڵگەی سعوودیە دەڵێن رۆژنامەنووسەكە لەوێ دەرچووە، بەڵام ناتوانن تەنھا بەم قسەیە خۆیان رزگار بکەن".


ئەردۆغان ئەوەشی راگەیاند کە لێکۆڵینەوەی ورد لە کامێراکانی چاودێری دەکەن و لێکۆڵینەوە لە ھاتن و چوونەکان بۆ نێو فڕۆکەخانەش دەکەن. لە ھاتن و چوونەکان دەرکەوتووە کە چەند کەسێک لە سعوودیە ھاتوون. لەمبارەیەوە داواکاری گشتی ھەموو جۆرە لێکۆڵینەوەیەکی دەستپێکردووە.



ماوەی هەفتەیەكە قاشخجی لەنێو كۆنسوڵگەی سعوودیە لە ئیستەنبۆڵ بێسەروشوێن بووە.
bas news -
Top