ده‌قی نامه‌كانی مه‌كگۆرك و سه‌بهانی ده‌ستكه‌وتووه كه به جیاجیا بۆ سه‌ركرده دیاره‌كانی سووننه‌كانی عێراقیان ناردووه
رۆژنامه‌كه له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت: "ده‌قی نامه‌كانی مه‌كگۆرك و سه‌بهانی ده‌ستكه‌وتووه كه به جیاجیا بۆ سه‌ركرده دیاره‌كانی سووننه‌كانی عێراقیان ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان درووست بكه‌ن، له یه‌كێك له‌و نامانه‌دا كه بۆ مۆبایله‌كه‌ی كه‌ربوولی نیردراوه له‌لایه‌ن سامر سهبهانهوه داوایكردووه‌و ده‌ڵێت، جه‌مال، رۆیشتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه (عامری و هاوپه‌یمانه‌كانی) واتا تكتی یه‌كسه‌ره".
رۆژنامه‌كه‌ی نزیك له حزبوڵڵا ده‌ڵێت: "ئه‌و نامه‌یه‌ی سه‌بهان كاتێك بۆ جه‌مال كه‌ربوولی نێردراوه كه له هۆتێل رۆتانای هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بووه‌و له‌گه‌ڵ شاندێكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح بووه كه پێكهاتبوون له ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌د گوته‌بێژ و عه‌دنان فه‌یحان له عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق و عه‌بدولكه‌ریم ئه‌نساری رێكخراوی به‌در".
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، ره‌تكردنه‌وه‌ی كه‌ربوولی و محه‌مه‌د حه‌لبووسی و ئه‌حمه‌د جبووری پارێزگاری پێشووی سه‌ڵاحه‌ددین بۆ داواكارییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه، نیشانه‌یه‌كی دیاری پاشه‌كشه‌ی تواناكانی ریازه له درووستكردنی كاریگه‌ری بۆ سه‌ر زۆرینه‌ی سوننه‌كان كه له سعوودیه‌وه نزیك بوون".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی: "سعوودیه نه‌یویستووه كه‌ربوولی له‌گه‌ڵ خه‌میس خه‌نجه‌ر، ئه‌مینداری مه‌شروعی عه‌ره‌بی بێت كه له‌م دواییانه‌دا له قه‌ته‌ر نزیك ببووه‌وه به‌ڵام دواتر به‌رده‌وام نه‌بوو".
K24
