ئه‌سه‌د: رێككه‌وتنی ئیدلب كاتییه
به‌شار ئه‌سه‌د له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی به‌عس گوتوویه‌تی: "ئه‌و هێستریایهی رۆژئاوا كه پێش جه‌نگی ئیدلب بینیمان ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی پرسێكی چاره‌نووسساز بۆیان، چونكه سوورییه‌كان شكست به پلانه‌كه‌یان ده‌هێنن به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌مان و پێویسته رووبه‌ڕووی پرۆژه‌كه‌یان له ناوچه‌كه بوه‌ستینه‌وه ئه‌گه‌ر به په‌نابردن بۆ "رێككه‌تنی سه‌ده" بێت یان هه‌ر شێوازێكی دیكه، ببینه نموونه‌یه‌كی نوێ بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان".
سه‌رۆكی سووریا ده‌ڵێت: "هه‌ر كاتێك به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌ڕۆین، دوژمنانی سووریا هه‌وڵه‌كانیان چڕده‌كه‌نه‌وه له رووی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، هه‌روه‌ها ته‌حه‌دیاته ناوخۆییه‌كانیش مه‌ترسی له جه‌نگ كه‌متر نییه".
K24
