ئەمەریکا، بڕیاریداوە هاوپەیمانە دێرینەکەی فەرامۆش نەکات و ژمارەیەکی دیکەی لە فڕۆکەی هەرە پێشکەوتووی جۆری ئێف-35 پێبدات.

ئەمەریکا، بڕیاریداوە هاوپەیمانە دێرینەکەی فەرامۆش نەکات و ژمارەیەکی دیکەی لە فڕۆکەی هەرە پێشکەوتووی جۆری ئێف-35 پێبدات.
خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازیی رووسیا لە ئاسمانی سووریا بووە هۆی ئەوەی مۆسکۆ سیستمی دژە فڕۆکەی ئێس-300 بداتە سووریا، لە وەڵامیشدا واشنتن نیازی هەیە فڕۆکەی زیاتری جۆری ئێف-35 بداتە ئیسرائیل.

ئەگەرچی مووشەکی سوپای سووریا فڕۆکەکەی رووسیای بەهەڵە خستەخوارەوە، بەڵام کریملن دەستی تۆمەتی بۆ ئیسرائیل راکێشا.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی ئاڕ تی رووسی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بڕیاریداوە هاوپەیمانە دێرینەکەی فەرامۆش نەکات و ژمارەیەکی دیکەی لە فڕۆکەی هەرە پێشکەوتووی جۆری ئێف-35 پێبدات.

ئەمەریکا، سعوودییە و ئیماراتی لەو هەنگاوەی ئاگادارکردۆتەوە و مەبەستیشی ئەوەیە، ئیسرائیل بەردەوام بێت لە هێرشەکانی بۆسەر سووریا ئەگەرچی سوپاکەی ئەسەد ئێستا پشتی بە ئێس-300 قایمە.

ئیسرائیل سوورە لەسەر ئەوەی دژی پێگەکانی ئێران لە سووریا چالاکی سەربازیی بکات، بۆ ئەوەش سیستمی ئێس- 300 ئاستەنگی بۆ دروست دەکات، بەڵام لە هێرشەکانی نایوەستێنێت.

زاچی هانێگبی، شارەزای ئەمنی لە ئیسرائیل، لەبارەی جەنگی ئێف- 35 ئەمەریکی و سیستمە رووسیەکە دەڵێت: "ئێف- 35 ئەو توانایەی هەیە خۆی لە ئێس- 300 بشارێتەوە و دەرنەکەوێت لەسەر رادارەکان".





K24
Top