کونسوڵخانەی سعودیە لێدوانێکی بەرپرسانی تورکیا رەت دەکاتەوە

 کونسوڵخانەی سعودیە لێدوانێکی بەرپرسانی تورکیا رەت دەکاتەوە
کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ لێدوانی بەرپرسانی تورکیا لەبارەی ونبوونی هاووڵاتییەکی سعودی لەو شارە، رەت دەکاتەوە.



چەند رۆژێکە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ رایگەیاندووە، جەمال قاشقجی، هاووڵاتیی سعودیە لە ئیستەنبوڵ ون بووە و رۆژی شەممە 6/10/2018، ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری ژمارەیەک بەرپرسی تورکیا بڵاوی کردەوە، کە خاشقجی لەناو کونسوڵخانە کوژراوە.



رۆژی یەکشەممە 7/10/2018 کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ ئەو لێدوانەی ئەو بەرپرسانەی تورکیای رەت کردووەتەوە.
Top