پوتین داوای كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كان به رووسیاشه‌وه له سووریا ده‌كات
پوتین له‌میانه‌ی دانیشتنی گشتی كۆڕبه‌ندی "هه‌فته‌ی وزه‌ی رووسیا"ـدا له مۆسكۆ گوتی: "پێویسته له ئێستاوه ئاماده‌كاری بۆ كشاندنه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه بیانییه‌كان له سووریا به ره‌زامه‌ندی دیمه‌شق بكرێت، كه هێزه‌كانی رووسیاش له‌وه به‌ده‌ر نابن".
سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێت هێزه‌كانی له سووریا بمێننه‌وه، ده‌بێت ره‌زامه‌ندییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی یانیش داواكارییه‌كی دیمه‌شق بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ده‌ست بهێنێت".
ئه‌م لێدوانه‌ی پوتین دوای ته‌نیا سێ رۆژ له سێیه‌م ساڵیادی ده‌ستپێكردنی ئه‌ركی سه‌ربازی هێزه‌كانی رووسیا له سووریا دێت، كه دوای چوونی هێزه‌كانی رووسیا بۆ ئه‌و وڵاته، باڵانسی هێز له سووریا له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و مه‌یدانی گۆڕا.
k24 -
