ئەمریکا: چاوپۆشی لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئێران ناکرێن

 ئەمریکا: چاوپۆشی لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئێران ناکرێن
ئەنجومەنی نیشتمانیی کۆشکی سپی، پشتیوانیی لە ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی فەرەنسا بۆ سەر بینایەکی سەر بە ئێران لە پاریس کردووە و بە هەوڵێکی جیدیی ناو بردووە و ئاشکرای کردووە نابێ چاوپۆشی لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئێران بکرێت.

لەمبارەوە یەنجومەنی نیشتمانیی کۆشکی سپی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) پشتیوانیی لەو ئۆپەراسیۆنەی پۆلیسی فەرەنسا بۆ سەر بنکەیەکی هەواڵگریی ئێران کردووە و کارەکانی ئێرانی لە پاریس بە "هەولێ تیرۆیستی" ناودێر کردووە و هاوکات گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ڕای گەیاندووە ئێران "پشتیوانی تیرۆریزم"ە و نابێ چاوپۆشی لەو هەوڵانەی بکرێت.

لە درێژەی تویتەکەی ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە: "تاران دەبێ بزانێ چاوپۆشی لە ڕەفتار و هەڵوێستە شەرمهێنەرانەی ناکرێت".

دەوڵەتی فەرەنسا دوێنێ سێشەممە ڕای گەیاند سەرچاوە داراییەکانی سەر بە تۆڕە سیخوڕی و هەواڵگرییەکانی ئێرانی لە پاریس و هاوکات دوو هاووڵاتیی ئێرانی کەلە هێرش بۆ سەر کۆڕی موجاهدین دەستیان هەبووە، بلۆکە کردووە.










باسنيوز
Top