ترەمپ: ئێمە نەبین بەس خوا دەزانێ سعودیە چی بەسەر دێت

 ترەمپ: ئێمە نەبین بەس خوا دەزانێ سعودیە چی بەسەر دێت
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کەئەگەر ئەمریکا نەبێ، بەس خوا دەزانێ شانشینی سعودیە چی بەسەر دێت.



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا لەبەردەم لایەنگرانی لە ویلایەتی ویست ڤێرجینیا، رایگەیاندووە، کە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە کردووە و پێی گوتووە، ”تۆ چەندهەزار ملیار دۆلارێکت هەیە“.



دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، کە بە شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی گوتووە، ”سعودیە رووبەڕووی هێرش دەبێتەوە و “تۆش ناتوانی فڕۆکەکەیت بپارێزی، بەڵام ئەگەر لەگەڵ ئێمە بی، ئەوا لە ئاسایش و ئارامیدا دەژی، چونکە ئەگەر ئێمە نەبین، بەس خوا دەزانێ چی بەسەر سعودیە دێت“.



سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە لەبەرامبەر پاراستنی سعودیە، ئەمریکا هیچ شتێکی بەپێی پێویست لە سعودیە دەست نەکەوتووە.
Top