لالیگا بێ یانەی گەورە ماوه‌ته‌وه
ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستای لالیگا رێگه به یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید نادات به كۆكردنه‌وه‌ی 100 خاڵ ناسناوه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌وپێیه‌ی زه‌مینه‌یه‌كی پڕ له ململانێ له نێوان چه‌ندان یانه‌ی دیكه دروست بووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌كان به‌هێزی له دژی یانه گه‌وره‌كانی ئیسپانیا ده‌جه‌نگن.
بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر لیگانیسی دوایین یانه‌ی ریزبه‌ندی لالیگا دۆڕا، له نێو یاریگه‌ی خۆی به زه‌حمه‌ت خاڵێكی له بلباو وه‌رگرت و نه‌یتوانی له یانه‌ی جیرۆنا بباته‌وه كه 2 ساڵه بۆ لالیگا سه‌ركه‌وتووه.
ریال مه‌درید له 7 یاری رابردوو، هاوشێوه‌ی بارسێلۆنا نه‌یتوانی له بلباو بباته‌وه، به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام به سێڤییا دۆڕا، له تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر دێربی مه‌درید سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
k24 -
