دەستگێڕێکی عەرەب لە ئەهواز بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
لەمبارەوە (ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز) بڵاوی کردووەتەوە دوێنێ هەینی 2018/9/28 لەناو بازاری (عەبدولحەمید) شاری ئەهواز گەنجێکی دەستگێڕی عەرەب بەناوی مستەفا حەیدەری تەمەن 22 ساڵ بەهۆی ئەوەی مشتومڕی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئێران کردووە، دراوەتە بەر دەستڕێژ و کوژراوە.
ئەوە یەکەم جار نییە لە ناو بازاڕی شارەکانی ئەهواز، ئابادان، خوڕەمشهەر و شادگان گەنجانی دەسگێڕ و کاسبکاری عەرەب بەبێ هۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەدرێنە بەر دەستڕێژ و دەکوژرێن، بەڵکوو چەندان حاڵاتی لەو شێوە پێشتر هەبووە.
حەفتەی ڕابردوو لە شاری ئەهواز چوار چەکدار هێرشیان کردە سەر ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران کە لە ئەنجامدا 29 کەس کوژران و نزیکەی 60 کەسیش بریندار بوون، لەو کاتەوە دۆخی ئەمنیی ئەهواز ئاڵۆز و ئەمنیەتییە.
باسنيوز
