هۆڵه‌ندا هێرشێكی گه‌وره‌ی تیرۆریستى گروپێكی عێراقی شكست پێده‌هێنێت
نووسینگه‌ى داواكارى گشتى هۆڵه‌ندا، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، ئاشكراى كرد، گومانلێكراوه‌كان له‌هه‌ردوو شارى ئێرنهایم و فێرت، ده‌ستگیر كراون.
ڕوون كراوه‌ته‌وه، ده‌ستگیركردنى ئه‌و تۆمه‌تبارانه، دواى چه‌ند مانگێك له‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن هات، كه پشت به‌زانیارى هه‌واڵگیرى به‌ستراوه، هه‌روه‌ها هاتووه: "سه‌رۆكى بانده‌كه ته‌مه‌نى 34 ساڵه و له‌بنه‌ڕه‌تدا عێراقییه".
لێكۆڵه‌رانى پۆلیس، ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، كه گومانلێكراوه‌كان، ویستوویانه به پشتێنى بۆمبڕێژكراو و بۆمب و چه‌كه‌وه، هێرش بكه‌نه سه‌ر شوێنێك و پاشان ئۆتۆمبێلێكیش بته‌قێننه‌وه.
bas news -
