مایك پۆمپیۆ: ئەمڕۆ ترامپ لێدوانێکی توند و تایبەت لەبارەی ئێرانەوە پێشکەش دەکات
مایک پۆمپیۆ هاوڕی لەگەڵ جۆن بۆڵتەن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی و نیکی هێلی باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کۆمەڵێک پرس و بابەتیان خستە ڕوو و کار و چالاکییە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکایان لەبارەی ئێران و هەندێ پرسی دیکە خستە ڕوو.
پۆمپیۆ ڕاشی گەیاند: "چۆنیەتیی زەخت و گوشارهێنان بۆ سەر حکوومەتی ئیران بۆ دەستهەڵگرتن لە کردەوەکانی لە بەرنامەی ئێمە دایە کە ئەم هەڵوێستە لەگەڵ پابەندنەبوونی ئێران بە بەڵێنەکانی لە دژایەتیدان.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بە سەر تەوەری ناوەرۆکی ئاخاوتنەکەی سەرکۆماری ئەمریکا لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و گوتی: "ئەم ئاخاوتنەی دۆناڵد ترەمپ (تایبەت) و توند و لەحنەکەشی جیاوازە.
مایک پۆمپیۆ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە (گەورەترین حکوومەتی پشتیوانی تیرۆر لە دنیا) لەقەڵەم دا، ئەویش هاوکات لەگەڵ جۆن بۆڵتەن گوتی: "ئامانجی ئەمریکا گوشارهێنانی زیاترە بۆ ئێران هەتا دەست لە کردەوە ناسەقامگیرییەکانی لە ناوچەکە هەڵبگرێت کە لەگەڵ سەقامگیری و ئاشتی ناتەبان".
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە حەفتاوسێیەمین کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک بەڕێوە بچێت و چاوەڕوان دەکرێت ،هەردوو سەرکۆماری ئەمریکا و ئێران لە ئاخاوتنەکانیان هێرش بکەنە سەر یەکتر.
بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 2018/9/26 ئەنجومەنی ئاسایش بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ سەرکۆماری ئەمریکا بەڕێوە بچێت و تەوەرێک لە باسەکانیش تایبەتە بە چۆنیەتیی گوشارهێنان بۆ سەر کۆامری ئیسلامی ئێران هەتا کۆتایی بە کردەوەکانی لە ناوچەکە بهێنێت.
باسنیوز
