پۆرش چیتر ئۆتۆمبێلی گازی دروست ناكات
كۆمپانیای پۆرشی ئه‌ڵمانی ڕایگه‌یاند چیتر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه دروست ناكات كه بەگاز كار ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێك له ماڵپه‌ری (bbc) بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆمپانیای پۆرش ده‌بێته یه‌كه‌مین كۆمپانیای ئه‌ڵمانی كه ئیتر ئۆتۆمبێلی گازی دروست ناكات، به‌و هۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ی 60 هه‌زار ئۆتۆمبیلی له وڵاتانی ئه‌وروپا كشانده‌وه.
هۆكاری ئه‌م بڕٍیاره‌ش به‌هۆی ئه‌و ئابڕووچوونه‌وه‌یە كه هه‌ندێك له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه كاریان هاورده‌كردنی گازی خراپ بوو بۆ ئه‌ورووپا، كه وایكردووه ژماره‌یه‌كی زۆری له‌و ئۆتۆمبیلانه كه به‌گاز كار بكه‌ن تووشی كێشه ببن.
به‌رپرسانی كۆمپانیاكه گوتوویانە له به‌رنامه‌یاندایه له ساڵی 2019دا ته‌نها گرنگی به‌و ئۆتۆمبێلانه بده‌ن كه به‌هۆی به‌نزین و كاره‌باوە كار ده‌كه‌ن.
bas news-
