ئەمریکا و ئیمارات تۆمەتی دەستێدابوون لە هێرشەکەی ئەهوازیان ڕەت کردەوە

 ئەمریکا و ئیمارات تۆمەتی دەستێدابوون لە هێرشەکەی ئەهوازیان ڕەت کردەوە


بەرپرسانی باڵای دیپلۆماسیی ئیمارات و ئەمریکا ئەو تۆمەتانەیان ڕەت کردەوە کە دەستیان لە هێرشە چەکدارییەکەی ڕۆژی شەممە لە شاری ئەهوازدا هەبووبێت.



بەپێی زانیاریی میدیاکان، ئەنوەر قەرقاش، وەزیری ڕاوێژکاری کاروباری دەرەوەی ئیمارات لە توێتێکدا نووسیویە، هاندانی خەڵک لەدژی ئیمارات لەلایەن بەرپرسە فەرمییەکانی ئێرانەوە لە پەیوەندی لەگەڵ هێرشەکەی ئەهواز، جێگەی نیگەرانی و داخە".



قەرقاش ئەو تۆمەتانەی ئێرانی بە "بێ بنەما" لەقەڵەم داوە و گوتوویەتی "هەڵوێستی هەمیشەی ئیمارات لەدژی تیرۆریزم و توندوتیژی بە ڕوونی دیار و بەرچاوە".



هاوکات لەمبارەوە نیکی هیلی باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هێزر ناوێرت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تۆمەتی بەرپرسانی باڵای ئێران کە گوایە ئەمریکا لە پشت ڕووداوی هێرشەکەی ئەهوازەوەیە، ڕەت کردووەتەوە و بە ناڕاستیان لەقەڵەم داوە.



ئێران دوێنێ یەکشەممە 2018/9/3/23 دیپلۆماتی کاربەڕێکەری ئیماراتی لە باڵیۆزخانەی ئیمارات لە تاران بانگ کردووەتە وەزارەتی دەرەوە و لە بەرانبەر قسەکانی ڕاوێژکارێکی سیاسیی وەلیعەهدی ئیمارات لەبارەی هێرشەکەی ئەهواز هۆشدارییان بەو وڵاتە داوە.



ڕۆژی شەممە 2018/9/22لە ئەنجامی هێرشی چەکداریی چوار چەکدار کەس بۆ سەر ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازی لە شاری ئەهواز لە پارێزگای خووزستان، 29 چەکداری ئێرانی کوژراون و 57 کەسی دیکەش بریندار بوون.



یەک کاتژمێر دوای ئەو ڕووداوە گرووپی "بەگریی میللی ئەهواز" بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشەیان گرتە ئەستۆ.





باسنیوز
Top