پۆمپیۆ: تره‌مپ ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان كۆ ببێته‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، ڕای گه‌یاند، تره‌مپ، ئاماده‌یه له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى ئێران كۆ ببێته‌وه.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له لێدوانێكیدا بۆ تۆڕى هه‌واڵی "CNN"ى ئه‌مریكی، ڕای گه‌یاند: "نازانم گه‌ر پلانێكى له‌و شێوه‌یه هه‌بێت، به‌ڵام سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ى ڕوونكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌لێك هه‌بێت بۆ گفتوگۆى دروست له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان، به‌خۆشحاڵییه‌وه ئاماده‌یه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، تره‌مپ ئاماده‌یه بۆ دیدارى هه‌ر نوێنه‌رێكی فه‌رمى ئێران، كه بتوانێت گفتوگۆى دروستكه‌ر بكات، له‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ عه‌لى خامه‌نه‌یی، ڕابه‌رى باڵاى شۆڕشی ئیسلامی له ئێران.
پێشتر، نیكى هایلى، نێرده‌ى هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕای گه‌یاند: "حه‌سه‌ن ڕۆحانى، سه‌رۆكى ئێران، داواى دیدارى سه‌رۆكى ئه‌مریكاى كردووه".
به‌ڵام، به‌هرام قاسمی، گوته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، ئه‌و لێدوانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه، كه سه‌رۆكى ئێران داواى كردبێت، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داواى دیدارى سه‌رۆكى ئه‌مریكاى كردبێت.
bas news-
