ماڵپه‌رێكی ئه‌مریكی: داعش هێرشه‌كه‌ى ئێرانى ئه‌نجام داوه
ماڵپه‌رى «سایت»ى هه‌واڵگرى ئه‌مریكی، به‌پشتبه‌ستن به ئاژانسى «ئه‌عماق»ى داعش، بڵاویكرده‌وه، ڕێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌یان هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه.
ماڵپه‌رى «سایت» تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵ چالاكی گرووپه توندڕه‌وه‌كان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت.
رۆژی شەممە 22/ 9/ 2018، چوار چەکداری عەرەبی ئەهواز تەقەیان لەشوێنی دانیشتنی بەرپرسانی ئێران لە نمایشێکی سەربازی لە شاری ئەهواز لە باشووری رۆژئاوای ئێران، کرد.
بەپێی دوایین زانیاری، بەهۆی ئەو رووداوەوە، ژماره‌ى سەرباز و ئەفسەره كوژراوه‌كانى سوپای پاسدارانی ئێران گه‌یشته 29 كه‌س، ئه‌مه جگه له برینداربوونى 60ـی دیکەش.
باسنيوز
