ژمارەی کوژراوانی سوپای ئێران بەرز دەبێتەوە

ژمارەی کوژراوانی سوپای ئێران بەرز دەبێتەوە
ژمارەی کوژراو و بریندارانی هێرشکردنە سەر نمایشێکی سەربازیی سوپای پاسدارانی ئێران بەرز بەرز دەبێتەوە.

رۆژی شەممە 22/9/2018، چوار چەکداری عەرەبی ئەهواز تەقەیان لەشوێنی دانیشتنی بەرپرسانی ئێران لە نمایشێکی سەربازی لە شاری ئەهواز لە باشووری رۆژئاوای ئێران، کرد.

بەپێی دوایین زانیاری، بەهۆی ئەو رووداوەوە، 25 سەرباز و ئەفسەری سوپای پاسدارانی ئێران کوژراون و 54ـی دیکەش بریندار بوون.

هێزە ئەمنییەکانی ئێران باس لەوە دەکەن، کە تا ئێستا سێ لە چوار چەکدارە هێرشبەرەکانیان کوشتووە.

دوای ئەو رووداوە، حکوومەتی ئێران هەردوو دەروازەی شەلامچە لە پارێزگای بەسرە و شەیب لە پارێزگای میسان بەڕووی عێراقدا داخست.









باسنيوز
Top