سەرکردەیەکی کوردی داعش دەستگیر کرا

سەرکردەیەکی کوردی داعش دەستگیر کرا
سەرکردەیەکی کوردی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و کوڕێکی لە تورکیا دەستگیر کران.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، رۆژی سێشەممە 18/9/2018 عەبدولخالق کوردی و مەهدیی کوڕی لە شاری قەیسەری لە ناوەڕاستی تورکیا دەستگیر کراون.

هەروەک ئاسایشی تورکیا رایگەیاندووە، عەبدولخالق کوردی سەرکردەی سەربازیی داعش بووە لە شارۆی شنگال و تەلەعفەر لە پاریزگای نەینەوا.

میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن، کە عەبدولخالق کوردی خەڵکی باشووری کوردستانە.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و دوای هەرەس پێهێنانی سوپای عێراق، لە ماوەی چەند رۆژێکدا، زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.











باسنيوز
Top