پۆڵەندا داوای بنکەیەکی سەربازیی هەمیشەیی لە ئەمریکا دەکات

 پۆڵەندا داوای بنکەیەکی سەربازیی هەمیشەیی لە ئەمریکا دەکات
سەرۆکی پۆڵەندا داوای بنکەیەکی سەربازیی هەمیشەیی لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات و ناوی بنکەکەش دیاری دەکات.



ئەندرێ دۆدا، سەرۆکی پۆڵەندا لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی داوای لە ئەمریکا کردووە بنکەیەکی سەربازیی هەمیشەیی لەسەر خاکی پۆڵەندا بۆاتەوە و دوو ملیار دۆلاریشی بۆ دروستکردنی ئەو بنکە سەربازییە لەسەر خاکەکەی، تەرخان دەکات.



ئەندرێ دۆدا هۆکاری ئەو داوایەی بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسییەکانی رووسیایە لەسەر وڵاتەکەی و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاش رایگەیاندووە، ئیدارەکەی لەو ترسەی پۆڵەندا تێ دەگات و لێکۆڵینەوە لە داواکەش دەکات.



سەرۆکی پۆڵەندا هەروەها رایگەیاندووە، وەک رێزێک بۆ سەرۆکی ئەمریکا، بنکە سەربازییە ئەمریکییەکە بە ناوی ”فۆرت ترەمپ“ ناو دەنێت.



پۆڵەندا وڵاتێکی ئەورووپییە و کەوتووەتە نێوان وڵاتانی ئەڵمانیا لە رۆژئاوا، چیک لە باشووری رۆژئاوا، سلۆڤاکیا لە باشوور، ئۆکراینا لە باشووری رۆژهەڵات، رووسیای سپی لە رۆژهەڵات و لیتوانیا لە باکووری رۆژهەڵات.



باسنیوز
Top