به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی به‌ریتانیا ده‌دزرێن
گۆڤاری ته‌لگرافی به‌ریتانی له هه‌واڵیكدا ڕای گه‌یاندووه، كه له‌لایه‌ن چه‌ند هاككه‌رێكی ئێرانییه‌وه ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی له زانكۆكانی ئۆكسفۆرد و كامبرێجی به‌ریتانی ده‌درزێن.
گۆڤاره‌كه روونی كردووەته‌وە، كه هاككه‌ره‌كان له رێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنی واتسئاب دزه‌یان كردووەته ناو كۆمپیۆته‌ره‌كانی زانكۆكان و توانیویانه ده‌ستیان بگاته به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی زانكۆكه دوای ئه‌وه‌یش له رێگه‌ی چه‌ند ماڵپه‌رێكی ئێرانییه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌فرۆشرێنه‌وه.
هۆكاری ئه‌م هاككردنه‌كه‌یش وه‌كو گۆڤاره‌كه باسی لێكردووه به هۆی خراپبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و به‌ریتانیایه، بۆیه گومان ده‌كرێت ئه‌م هێرشانه به‌هۆی تێكچوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌وه بووبێت.
باسنيوز
