قه‌یرانی سووریا ئه‌ردۆغان و پوتین ده‌باته‌وه سۆچی
پێشتریش سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه گفتوگۆكان له‌سه‌ر ره‌وشی ئیدلب چڕدهبنهوهو له‌به‌ر رۆشنیایی لوتكه‌ی نێوان سه‌رۆكه‌كانی رووسیا و ئێران و توركیا له تاران كه به‌م دواییانه به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئیدلب ده‌كه‌ن".
له میانی لوتكه‌ی تارانیشدا سه‌رۆكی رووسیا پێداگیریی له‌سه‌ر ده‌ركردنی "تیرۆریستان" له ئیدلب كرد كه توركیا به‌شێكیان به ئۆپۆزیسیۆن ناوده‌بات و ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌و پارێزگایه‌دا مۆڵیانخواردووهو له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن و حكوومه‌تی سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌یانه‌وێت له‌ناویان ببه‌ن.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆككۆماری توركیا داوای سه‌پاندنی ئاگربه‌ست له‌و ناوچه‌یه ده‌كات تا ره‌وشی به‌شێكی ئه‌و وڵاته به‌ئارامی بمێنێته‌وه.
له وه‌ڵامدا پوتین گووتی: "به‌شداربووانی لوتكه‌ی تاران نابێت به‌ناوی (تیرۆریستان)ـی ئیدلبه‌وه قسه بكه‌ن، ئه‌وانه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئاگربه‌ست ناده‌ن".
K24 -
