سبەی ئه‌ردۆغان و پوتین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چارەنووساز ئه‌نجام ده‌ده‌ن
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه به‌یانی له سوچی ئه‌ردۆغان و پوتین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چونكه له‌وێدا باسی ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلیب ده‌كرێ و توركیا دوا بڕیار و هه‌ڵوێستی رووسیا له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌وه ده‌زانێت.
كۆبوونه‌وه‌ی سوچی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی گه‌رانه‌وه‌ی ئاشتی و ئارامییه بۆ سووریا، به‌ڵام جیا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه، ئه‌ردۆغان و پوتین كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
جگه له ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلیب، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه باسی قه‌یرانی دارایی توركیا دەبێ و رووسیا ده‌یه‌وێ رۆڵی هه‌بێت له چۆنیه‌تی رزگاركردنی توركیا له‌و قه‌یرانه.
باسنيوز
