بەهای لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی بەرز بووەوە

بەهای لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی بەرز بووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە به‌های لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و گەیشتە بەرزترین ئاست لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا.


ئەمڕۆ كە دەكاتە ڕۆژێك پێش بڕیاری سووی بانكی ناوه‌ندی كۆماری توركیا كه‌ سبه‌ی پێنجشەممە راده‌گه‌یه‌ندرێ، به‌های 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 634 لیرەی توركی.


دابه‌زینی به‌های دۆلاری ئەمریكی به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركی له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا كه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش به‌رده‌وام بوو، پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی پێنجشەممەی دامه‌زراوه‌ی سیاسه‌تی دراوی بانكی ناوه‌ندی كۆماری توركی دێت.


هاوینی ئەمساڵ بەهای لیرەی توركی نزمترین ئاستی لە مێژووی خۆیدا تۆمار كرد، بەجۆرێك 100 دۆلاری ئەمریكی 650 لیرەی توركی تێپەڕاندبوو.

bas news -
Top