ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ئه‌حمه‌د داودئۆغلو بهێنێته‌وه نێو ئاكپارتی
رۆژنامه‌ی (سۆزجو)ـی توركی، ئه‌مڕۆ چوارشەممە ئاشكرای ده‌كات ئه‌ردۆغان داوا له ئه‌حمه‌د داودئۆغلو ده‌كات تا بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا كاندیدی بكات بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌ردۆغان، سوله‌یمان سویلو وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا بۆ شاره‌وانی ئه‌نكه‌را كاندید ده‌كات، هه‌روه‌ها داودئۆغلوش بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه داودئۆغلو به‌نیازه پارتێكی تازه له توركیا دابمه‌زرێنێ، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیاش بڵاویان كرده‌وه ئه‌و پارته دوای هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا راده‌گه‌یه‌نرێت كه 30_3_2019 ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌حمه‌د داودئۆغلو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئاكپارتی بوو، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بووه، دوای ئه‌وه‌ی نێوانی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان تێكچوو، له پارت و له سه‌رۆك وه‌زیرانی دوورخرایه‌وه.
باسنيوز
