هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا لە دژی ئاكپارتیی دەسەڵاتدار بەیەك كاندید دەچنە هەڵبژاردنەوە
كه‌مال كلیچدارئۆغلو سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په كه گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایه، له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ـی توركی، پێی وایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی توركیا ببه‌نه‌وه و له پارتی ده‌سه‌ڵاتی وه‌ربگرن، پێویسته پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه بچنه هه‌ڵبژاردنه‌وه.
هەروەها ده‌ڵێ "هه‌ده‌په و پارتی باش و پارتی سه‌عاده‌ت هه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا رێك بكه‌وین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك كاندیدمان هه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی توركیا. ئێمه ره‌نگه هاوپه‌یمانی نه‌به‌ستین، به‌ڵكو له نێوان خۆماندا رێك بكه‌وین تا یه‌ك كاندیدمان هه‌بێت".
بڕیاره له 30_3_2019دا هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له توركیا ئه‌نجام بدرێت.
باسنيوز
