کیم جۆنگ ئون پەیامێک بۆ سەرۆکی ئەمریکا دەنێرێت

کیم جۆنگ ئون پەیامێک بۆ سەرۆکی ئەمریکا دەنێرێت
سەرۆکی کۆریای باکوور پەیامێک بۆ سەرۆکی ئەمریکا دەنێرێت و داوای دیدارێکی دیکەی لێ دەکات.



سارە ساندەرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاندووە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور نامەیەکی بۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ناردووە.



بە گوتەی سارە ساندەرز، لە نامەکەدا، کیم جۆنگ ئون داوای دیدارێکی دیکەی دوو قۆڵی لە دۆناڵد ترەمپ کردووە.



ئەو نامەیەی کیم جۆنگ ئون بۆ دۆناڵد ترەمپ دوای سوپاسنامەیەکی ترەمپ بۆ کیم دێت، بەهۆی ئەوەی کۆریای باکوور لە دوایین نمایشی سەربازیدا، چەکی ناوکی نمایش نەکرس.



رۆژی سێشەممە 12/6/2018 بۆ یەکەم جار، کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە سەنگافورە کۆ بوونەوە، رێککەوتنێکیان واژۆ کرد.



گرنگترین خاڵی رێککەوتنەکە، بەڵێنی کیم جۆنگ ئون بوو بە داماڵینی وڵاتەکەی لە چەکی ناوکی و راگرتنی هەموو بەرنامە و تاقیکردنەوە ناوکییەکان.



لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا (1939-1945)، سوپای یابان دەستی بەسەر باشووری نیمچە دوورگەی کۆریادا گرت و سوپای رووسیاش دەستی بەسەر باکووری نیمچە دوورگەکەدا گرت. دوای کۆتایی هاتنی جەنگەکەش، هەر یەکە لەو دوو بەشە، بوونە وڵاتێکی سەربەخۆ، بەشە باکوورییەکە چووە ناو بەرەی یەکێتیی سۆڤیەت و بەشە باشوورییەکەش چووە ناو بەرەی یابان و ئەمریکا.





باسنيوز
Top