سەرۆکی سودان حکومەتی وڵاتەکەی ھەڵوەشاندەوە

سەرۆکی سودان حکومەتی وڵاتەکەی ھەڵوەشاندەوە
ئەمڕۆ عومەر حەسەن بەشیر، سەرۆکی سودان، حکومەتی وڵاتەکەی ھەڵوەشاندەوە، ئەوەش لە ھەوڵێکدا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووریی وڵاتەکەی.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز، بەشیر بڕیاریداوە حکومەت ھەڵبوەشێنێتەوە و ژمارەی وەزارەتەکان لە ٣١ وەزارەتەوە بۆ ٢١ وەزارەت کەمبکاتەوە
ئەو ھەنگاوە لەکاتێکدا خەرتوم لەھەوڵدایە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان و چارەسەرکردنی قەیرانێکی سەختی کەمبوونەوەی دراوی قورس و داڕوخانی ئابووری ئەو وڵاتە.
ھێشتا ھیچ پێکھاتەیەکی نوێی حکومەت ڕانەگەیەنراوە.

لەوکاتەی باشووری سودان لە ساڵی ٢٠١١ دا سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و سێ یەکی بەرھەمھێنانی نەوتی لەگەڵ خۆیدا برد، سودان بەدەست قەیرانێکی سەختی ئابوورییەوە دەناڵێنێت.




خەندان-
Top